
دیمەنی بارانبارین لە سەنتەری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە دوو ڕۆژی داهاتوو بە ئەگەری 80% بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا گوتی: پێشبینی دەکرێت نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 18-1-2026 شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، شەوی 19ـی مانگ تاوەکو 22ـی ئەم مانگە بە ئەگەری 80% بەفر لەناو سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و دەوروبەری شاری کەرکووک دەبارێت.
لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە بەرەبەیانی زووی ڕۆژی یەکشەممە 18-1-2026، بارانبارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، ئەم شەپۆلە بەفر و باران بارینە تا ڕۆژی سێشەممە 20-1-2026 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، دووپاتی دەکاتەوە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەختە دروست دەبێت.
پێشبینی دەکرێت بڕی باران بارین لە سەنتەری شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمجۆرە بێت:
٠ هەولێر +8 ملیمەتر
٠ سلێمانی +5 ملیمەتر
٠ هەڵەبجە +2 ملیمەتر
٠ کەرکووک +5 ملیمەتر
٠ دهۆک +15 ملیمەتر
٠ زاخۆ +20 ملیمەتر
٠ سۆران +2 ملیمەتر
٠ ڕاپەڕین +10 ملیمەتر
٠ گەرمیان +1 ملیمەتر
پێشبینی دەکرێت بڕی بەفر بارین ئیدارە سەربەخۆکان و هەندێ ناوچەی شاخاوی بەمجۆرە بێت:
٠ حاجی ئۆمەران 15 بۆ 20 سانتیمەتر
٠ چۆمان 10 بۆ 20 سانتیمەتر
٠ پێنجوێن 5 بۆ 8 سانتیمەتر
٠ بیارە 2 بۆ 5 سانتیمەتر
٠ ئامێدی 15 بۆ 25 سانتیمەتر
٠ زاخۆ 1 بۆ 2 سانتیمەتر
٠ سۆران 10 بۆ 15 سانتیمەتر
٠ ڕاپەڕین 1 بۆ 2 سانتیمەتر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






