ژووری بازرگانیی جەزیرە: دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەین

شەیری بکە لە:
ژووری بازرگانیی جەزیرە: دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەین

دیمەنی شاری شرناخ، وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرە لە پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان  خواستی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، داوا لە بازرگان و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەبەرهێنان لە سنووری جەزیرە بکەن.

لێدوانی فەرمی: عومەر فاروق یلدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی جەزیرە، بە ئاڤا میدیای گوت: پەیوەندی باشمان لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، دهۆک و هەردوو پارێزگاکە هەیە، بەو پێیەی جەزیرە ناوچەیەکی سنوورییە لەگەڵ باشوور و ڕۆژئاوا، ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیای لۆجستیک و گواستنەوە لە جەزیرە هەن، کار لەسەر ئەوەش دەکەین پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر و بەهێزتر بکەین.

عومەر فاروق، دەشڵێت: "لەپاڵ بواری بازرگانی و ئابووری کار لەسەر ئەوە دەکەین، لە کەرتی گەشتیاری پەیوەندییەکانمان فراوانتر بکەین و ئالوگۆڕی گەشتیاری لە نێوانمان زیاتر بکەین، داواش لە بازرگانان و سەرمایەدارانی هەرمی کوردستان دەکەین بێن و لە جەزیرە وەبەرهێنان بکەن."


٠ پرۆسەی ئاشتی کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بووژانەوە سنوورەکە و گەشەکردنی بازرگانی و ئابووری جەزیرە.

ئەمەش بزانە: ژووری بازرگانی جەزیرە لە پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان کە کەوتووەتە ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، پێگەیەکی گرنگی بارزگانی هەیە و هاوکات چەندین شوێنەواری مێژووی لەو سنوورە هەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ