
دیمەنی هێزەکانی ئەمریکا لە دێر حافر. وێنە؛ ئاژانسی هاوار نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی گەلی کورد لە سووریا کردەوە و داوای لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد سیاسەتێکی ئاشتییانە پەیڕەو بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سووریا، دەیان هاوڵاتی سڤیل و ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانان شەهید و بریندار بوون، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی سەدان هەزار خێزانی کورد.
دوای ئاڵۆزییەکان هەریەکە لە ئەمریکا و فەرەنسا هاتنە سەرهێل و داوایان کرد هەرچی زووە گرژییەکان بوەستێت و هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی هەینی شاندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دێر حافر لەگەڵ شاندی هەسەدە کۆبوونەوە. دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەکە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، لەماوەی 48 کاتژمێر هێزەکانمان لە دێر حافر و مەسکەنە دەکشێنینەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، گەلی کورد ماوەیەکی درێژە خەبات بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا دەکەن و هاوبەشێکی دڵسۆز و بەردەوامی ئەمریکا بوون.
لە بەشێکی تری ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، کاتی ئەوە هاتووە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، شوێنپێی کوردەکان هەڵبگرێت و کار بۆ داهاتووی وڵاتەکەی بکات، لەبری ئەوەی هێز و تواناکانی بۆ شەڕکردن دژی گەلی کورد بەکاربهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا هاوپەیمانێکی ستراتیژی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هاوپەیمانییەش بۆ شەڕی دژی داعش دەگەڕێتەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تا ئێستاش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شەممە، هەریەک لە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و موزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





