شێخ دارا: شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور و هەتاو بوو، بەپێی پشبینییەکانی شێخ دارا، سبەی شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند: سبەی شەپۆلێکی دیکەی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە شەودا دابارین چڕتر دەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

هەربەپێی پێشبینی شێخ دارا، تا سەری مانگ سێ شەپۆلی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بەهۆیانەوە پلەکانی گەرما لە چەند شارێک دادەبەزن بۆ ژێر سفر، بەتایبەتی لە سنووری هەڵەبجە، پێنجوێن، پشدەر و دهۆک هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما بۆ 12 پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سبەی یەکشەممە کەشی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمەباران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پارێزگای کەرکووک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ