ئاڤا نیوز
زیاتر لە 200 پێشمەرگەی فەرماندەیی هەڵگورد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ساڵی 2012ـەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و خاوەنی ناسنامە و پلەی سەربازین، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە و لە دۆخێکی نادیاردا ماونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ نوێنەرایەتی 25 پێشمەرگە لە کۆی 201 پێشمەرگەی یەکەی 43ـی فەرماندەی هەڵگورد، سەردانی ئاڤایان کرد بۆ گەیاندنی دەنگیان. دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی بە فەرمی دامەزراون و پلە و ساڵانی خزمەتیشیان بۆ هەژمار کراوە، کەچی نە مووچەیان هەیە و نە فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەردەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو پێشمەرگانە دەڵێن: "ئێمە لە ساڵی 2012ـەوە بە فەرمی دامەزراوین، ناسنامەی پێشمەرگایەتیمان بۆ کراوە و پلەشمان بۆ گەڕاوەتەوە، تەنانەت وەک خۆبەخش بەشداریی شەڕی داعشمان کردووە، بەڵام لەو کاتەوە نە مووچەمان بۆ بەستراوە و نە کەس پێمان دەڵێت وەرنەوە بۆ دەوام".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناویان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا هەیە و وەک فەرمانبەر یان میلاک هەژمار دەکرێن، ئەمەش وایکردووە نەتوانن لە هیچ شوێنێکی دیکە داوای دامەزراندن بکەن یان کارێکی دیکە بکەن، چونکە لە سیستەمدا بە "دامەزراو" هەژمار دەکرێن، بەبێ ئەوەی هیچ شایستەیەکی داراییان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای فەرماندەیی دەڤەری یەک کرد (کە پێشتر یەکەی 80 بوو)، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سبەی لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، با نوێنەرێکی ئەو پێشمەرگانە سەردانمان بکات و دۆکیومێنتەکانمان ڕادەست بکات بۆ ئەوەی بزانین کێشەکەیان چییە و لە کوێ پەکیکەوتووە".
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئاستی وەزارەتی پێشمەرگەش بە هەمان شێوە بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسەکەیان دەکەین تاوەکو ڕێگەچارەیەکی یاسایی بۆ کێشەکەیان بدۆزرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




