عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە

شەیری بکە لە:
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

ئاڤا نیوز

 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژی دوایی لە پێناو تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە. دەشڵێت هەموو کێشەکانی سووریا تەنیا بە وتوێژ و دانوستان و عەقڵێکی ساغ چارەسەر دەکرێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەم پارتی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردەوە و ئۆجەلان لە بارەی ڕەوشی ئەمدواییەی سووریا و پێکدانانی سوپای عەرەبیی سووریا و هەسەدە دیدگا و بیروبۆچوونی خۆی خستووەتە ڕوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەم پارتی، کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، لەو دیدارە ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دووپاتکردووەتەوە. هاوکات ئەو ڕوانینەی لە 27ـی شوباتی ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردەوە بە دروستی دەمێنێتەوە و جەخت لەسەر دەستپێکردنەوە بە پرۆسەکە دەکاتەوە.  

 

- کارنامەی سەرەکی کۆبوونەوەکە گۆڕانکارییەکانی سووریا بوون. شاندەکە دەڵێن، ئۆجەلان نیگەرانی قوڵی لەبارەی ڕووداوەکان هەبووە، ئەمەی بە هەوڵێک بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە قەڵەم داوە، هاوکات جەختیشی کردووەتەوە، هەموو کێشەکانی سووریا تەنیا بە وتوێژ و دانوستان و عەقڵێکی ساغ چارەسەر دەکرێت. ئۆجەلان ئامادەیە بەرپرسیاریەتی خۆی بۆ ئەم قۆناغە جێبەجێ بکات. 

 

زانیاریی زیاتر: ئۆجەلان داوای کردووە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و هەستیاری ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرن.

 

لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاوی کردەوە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ڕێککەوتنەکانیان پێشێل کردووە و لە چەندین قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لەم قۆناغەدا چەکهەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن. دیمەشق سوورە لەسەر پەرەدانی زیاتر بە بارگرژی سەربازی و ئامانجیانە برایەتی نێوان پێکهاتەکان تێکبدەن و توندوتیژی و ناکۆکی دروست بکەن.


بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: کۆی ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و کۆتایی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و لەو میانەیەدا، هەفتەی ڕابردوو جێگری سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتە سەرەکییەکانی تورکیا کۆبوونەوە.

 

باکگراوند: سەڕەڕای ڕێککەوتنی ڕۆژی هەینی کە لە دێر حافر لەنێوان شاندێکی هاوپەیمانان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کرا و ڕێککەوتن هەسەدە لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە و دەوروبەریان بکشێتەوە. بەڵام سوپای عەرەبیی سووریا بەردەوامە لە هێرشەکانی و لە پێشڕەوی کردن بەردەوامن و لە مەسکەنە کە دراوسێی دێر حافرە، شەڕ لەنێوان هەردوولا دروست بوو.

 

- ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "ئەلجەزیرە" ڕاگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کێڵگە نەوتییەکانی (عومەر) و (تەنەک) و کێڵگەی غازی (کۆنیکۆ) لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کشاونەتەوە و سوپای عەرەبیی سووریا دەستی بەسەر هەردوو کێڵگەکەدا گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ