دیمەنی دەرکەوتنی پڵنگەکە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی کورتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، پڵنگێکی دەگمەن لە ناوچەی بارزان لە کەشێکی سارد و لەناو بەفردا دەرکەوت.
لێدوانی فەرمی: غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە ئاڤا میدیای گوت، پڵنگەکە لە کامێرای چاودێریی لە ناحیەی شێروان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لە نزیک دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بینراوە، ڕوون نییە ڕەنگی پڵنگەکە چۆنە، چونکە کامێرای حەرارییە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەین کە بزانین چ جۆرە پڵنگێکە و تایبەتمەندییەکانی چین، چونکە پێویستە پارێزراو بن.
ئەمەش بزانە: یەکەمجار نییە پڵنگ لە ناوچەی بارزان دەردەکەوێت، دەرکەوتنی ئەم پڵنگە لە کاتێکدایە، پێشتر پڵنگ و جۆری دیکەی ئاژەڵی کێوی لەو ناوچەیە دەرکەوتووە، وەکوو؛ ورچ، بەراز، گورگ و چەندین جۆری دیکەی ئاژەڵی کێوی.
-دەڤەری بارزان، جگە لەوەی سرووشتێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، لە کۆنەوە خەڵکی ناوچەکە بە ژینگەدۆست ناسراون، وەک نەریتێک ئاژەڵە کێوییەکان دەپارێزن و ڕاوی ناکەن، ئەمەش هێندەی دیکەی سروشتی ناوچەکەی جوانتر کردووە.
لەلایەکی دیکە: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە ئاڤای وت، هەبوونی پڵنگ و ئاژەڵە دەگمەنەکان لەو ناوچانە نیشانەی زیندوێتیی سرووشتی ئەو ناوچەیە دەگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






