مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

وێنەی تۆم باراک و ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی

ئاڤا نیوز

بڕیارە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ. 

وێنە گەورەکە: دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە  لە قۆناغێکی مەترسیدار و لەژێر هێرشێکی چڕی سووپای عەرەبی سووریادان، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بە نێوەندگیری ئەمریکا و هاوپەیمانان و کشانەوەی هەسەدە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، بەڵام هێرشەکان لە فراوانبووندان و ئێستا شەڕ و ئاڵۆزی گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی فورات.


لێدوانی فەرمی:
سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،  مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق دەکات و بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گفتوگۆکردن لەبارەی ئایندەی سووریا. ئاماژەی بەوەش کرد بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەکە ئێستا شاندێکی هەسەدە لە دیمەشقە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ سەرچاوەکەی ئاڤا وتی مەزڵووم عەبدی بەرەو دیمەشق بەڕێگاوەیە، کەناڵی جەزیرە و چەند میدیایەکی دیکەی کوردی و عەرەبیش هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع و تۆم باراک کۆدەبنەوە، تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریاش بڵاوی کردووەتەوە ئەحمەد شەرع و تۆم باراک کۆدەبنەوە بەبێ ناوهێنانی مەزڵووم عەبدی. 

کاتژمێر 2:50 خولەک میدیای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ، وەک قۆناغی یەکەم شەڕ بووەستێت دواتر گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی سووریا بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەردانی ئەحمەد شەرع بکەن بۆ دیمەشق. تاوەکو کاتژمێر 03:00 ـێش هیچ سەرچاوەیەک گەیشتنی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق پشتڕاست نەکردووەتەوە. بەڵام دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ڕوون نییە ئەمڕۆ سەردانەکە دەکرێت یان دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر.

پەیوەست بەم بابەتەوە: دوێنێ شەممە لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کرا. مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆبوونەوە.

باکگراوند: دوای کشانەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەسەدە بەردەوام بوون و حکومەتی سووریا داوای چۆڵکردنی سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتی کرد، لەوانە دێر حافر و مەسکەنە کە لە ساڵی 2024 ەوە هەسەدە کۆنترۆڵی کردن دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا.

ڕۆژی هەینی شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی مەزڵووم عەبدییان لە دێر حافر، ڕێککەوتن هەسەدە لەو ناوچانە بکشێتەوە، بەڵام هێرشەی سوپای سووریا بەردەوام بوون، ئەمڕۆ شەڕ گەیشتە بەنداوی تشرین و ڕەققە ڕۆژهەڵاتی فورات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ