ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین لە باکووری ڕۆژئاوا و دەریای ڕەشەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە؛ بەهۆی بارستەهەوایەکی ساردیشەوە، پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتانی ڕۆژهەڵات دابەزیون، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: "ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان باران دەبارێت و لە دهۆک و زاخۆش بەفربارین دەستی پێ کردووە. بەیانی دووشەممە، بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەگەری هەیە سبەی لە سەنتەری شاری سلێمانیش بەفر ببارێت، بەڵام کاریگەریی شەپۆلەکە لە باشووری عێراق کەمتر دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کرد، تا کۆتایی ئەم مانگە دوو بۆ سێ شەپۆلی دیکەی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکەن. شەپۆلێکی دیکە لە ڕۆژانی 21 و 22ـی مانگ لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، کە بەهۆی ساردییەکەیەوە بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
زانیاریی زیاتر: شێخ دارا دەڵێت: "کۆتا شەپۆل ئەگەر هەیە لە دەریای سوورەوە بێت، کە هەورەبروسکە و چەخماخەی لەگەڵە و دەبێتە هۆی بارانێکی زۆر، هاوکات ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە بارانی سبەینێ بە لیزمە و بە چڕی ببارێت."
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەمشێوەیە:
• هەولێر: بەرزترین 10، نزمترین 5 پلە
• سلێمانی: بەرزترین 8، نزمترین 3 پلە
• کەرکووک: بەرزترین 11، نزمترین 3 پلە
• دهۆک: بەرزترین 5، نزمترین 1 پلە
• هەڵەبجە: بەرزترین 8، نزمترین 1 پلە
• ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: بەرزترین 4، نزمترین 1 پلە
• ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بەرزترین 8، نزمترین 1 پلە
• ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەرزترین 3، نزمترین 3 پلە ژێر سفر
• ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: بەرزترین 12، نزمترین 3 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






