
دۆلاری دڕاو بە هەرزان دەکڕن و بە نرخی ڕۆژ بەسەر خەڵکدا ساغی دەنەکەوە.
ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی دۆلار، فێڵێکی نوێ و سەرنجڕاکێش پەیدا بووە و خەڵکێکی زۆر زیانیان پێ دەگات، هیشام سەعدی پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆکردووە و زانیاری لەبارەیەوە ئاشکراکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر پەیوەندی بە ئاڤا کردووە و پەردە لەسەر فێڵێکی گەورە لا دەدات و دەڵیت: چەند کەسێک پەیدا بوون، دۆلاری دڕاو بە هەرزان لە خەڵک دەکڕنەوە و تێکەڵی سەفتەی دۆلاری دەکەنەوە و بە نرخی بازاڕ لەسەر خەڵکی دیکە ساغی دەکەنەوە.
زانیاری زیاتر: بۆ نموونە ئەگەر دۆلار ئەو ڕۆژە بە 148 هەزار دینار بێت، کەسە ساختەکارەکان دۆلارە دڕاوەکەت لێ دەکڕنەوە بە 140 هەزار دینار، واتە هەشت هەزار کەمتر لە نرخی بازاڕ، بەڵام دۆلارە دڕاوەکە ناگێڕنەوە بۆ بانک، بەڵکو بە نرخی ڕۆژ (148 هەزار) و بەهای دۆلارێکی ساغ ئەیخەنەوە ناو سەفتەی دۆلارەکان و بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت زیان بە هاوڵاتیان دەگات.
ڕێگەچارە: وتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر، داوا دەکات، هاوڵاتیان کاتێک پارە لەناو بازاڕ وەردەگرن، دانە بە دانە تەماشای دراوی دۆلارەکە بکەن و بزانن ئەم جۆرە فێڵەیان لێنەکراوە، چونکە مەرج نییە ئامێری پارە بژاردن جیای بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم کیفاح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر کەسێک ئەم فێڵەی لێکراوە با بێت لە مەرکەزی پۆلیسی خانەقا سکاڵا بکات و ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو ساختەکارانە دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



