ئاڤای خەڵک؛ گەوەڕەکانی ئاژەڵ دانیشتوونی ئەڵڵایی بازیان بێزار دەکەن
- ژینگە
- 18 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی "ئەڵڵایی" لە سنووری قەزای بازیان بەدەست بوونی گەوەڕ و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو ماڵەکانیاندا دەناڵێنن و داوای گواستنەوەیان دەکەن، قایمقامی ناوچەکەش ڕایدەگەیەنێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵکی گوندی ئەڵڵایی ئاماژە بەوە دەکەن ژیانیان بەهۆی بۆنی ناخۆش و پیسی ئەو شوێنانەی بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گوندەکە و لەناو ماڵەکاندا دروستکراون، تێکچووە. دەڵێن چەندینجار داوایان کردووە ئەم شوێنانە بۆ دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون بگوازرێنەوە، چونکە ژینگەی گوندەکەیان پیس بووە و بەو هۆیەوە بێزار بوون. سەرەڕای سکاڵا بەردەوامەکانیان، هێشتا کێشەکە لە هەندێک شوێندا ماوەتەوە و داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هانایانەوە بچن.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی بازیان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "چەند جارێک سکاڵامان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەم کێشەیە و چەند جارێکیش گەوەڕەکان تێکدراون و لێپێچینەوە لەگەڵ کەسانی سەرپێچیکار کراوە." وتیشی: "ئێستا ئەگەر گەوەڕی دیکە دروست کرابن با خەڵک ئاگادارمان بکەنەوە، بەدواداچوونی بۆ دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





