دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە شاری هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە لە هەندێک ناوچە دەوامی خوێندن ڕاگیراوە و کراوە بە پشوو، کەشناسی عێراقیش هۆشداری لەبارەی ساردترین شەپۆلی ئەمساڵ بۆ ناوچەکە دەدات.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینی شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا،  ئەگەر هەیە ئەمڕۆ لە سەنتەری بەشێکی شارەکان بەفر ببارێت، تا کۆتایی ئەم مانگە دوو بۆ سێ شەپۆلی دیکەی بارانبارین ڕوو لە کوردستان دەکەن، شەپۆلێکی دیکە لە ڕۆژانی 21 و 22ـی مانگ لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، کە بەهۆی ساردییەکەیەوە بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، لە سەرجەم دام و دەزگاکاندا کراوە بە پشوو، هاوکات پەروەردەی چۆمان دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاکە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەو ناوچەیە کراوەتە پشوو.

لەلایەکی دیکەوە: کەشناسی عێراقی هۆشداری دەدات و دەڵێت، سبەی سێشەممە شەپۆلێکی سارد ڕوو لە عێراق دەکات، کە ساردترین شەپۆڵی سەرما دەبێت لە ئەمساڵدا و بارستە هەوایەکی زۆر سارد هەڵ دەکات، کە لە ئێوارەی سێشەممەوە دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکان دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت، لە ڕۆژانی 22 و 23ـی ئەم مانگەشدا ئەگەری بەفربارین هەیە و پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی کەم بگاتە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ