گرێبەستی 42 هەزار مامۆستای پەروەردە و خوێندنی باڵا نوێ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
گرێبەستی 42 هەزار مامۆستای پەروەردە و خوێندنی باڵا نوێ دەکرێتەوە

دیمەنی هۆڵێکی خوێندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و  پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ناوی مامۆستایانی گرێبەستیان ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی گرێبەستەکانیان نوێ بکرێتەوە، ژمارەیان 42 هەزار و 33 کەسە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ماوەی گڕێبەستەکانیان کۆتایی هاتووە.

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت، "هەموو گرێبەستەکان لە 31-12-2025 کۆتاییان هاتووە، ناوەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراون، بۆ ئەوە گرێبەستەکانیان نوێ بکرێتەوە."

ژمارەکان وادەڵێن: 37 هەزار و 933 مامۆستا لەسەر ئاستی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) بەشێوەی گرێبەست لە پاڵ مامۆستایانی میلاک ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابین دەکات.

چوار هەزار و 100 مامۆستا بەشێوەی گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وانە دەڵێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ناوی مامۆستایانی گرێبەست ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ ساڵی 2026."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ