
دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە هەڵگرتنی سەرجەم ئەو (کان)ـانەی لە سنووری بەنداوی گۆمەسپان کار دەکەن؛ لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و دەستی پاراستن و چاککردنی ژینگە کار لەسەر داخستنیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەموو ئەو کانانەی لە سنووری گۆمەسپان تاوەکو دووری دوو کیلۆمەتر لە ناوچەی شوێنەواری سەنحاریب و بەستۆڕە کار دەکەن، دەبێت هەڵبگیرێن، دوێنی یەکشەممە لیژنەکە سەردانی شوێنەکەیان کردووە و ئاگادارکردنەوەیان داوەتە خاوەنی یەكێک لە کانەکان کە دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا کارەکانی ڕابگرێت و چاڵەکان پڕ بکاتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا زیاتر لە 20 کان لەو سنوورە کار دەکەن، دەیان چاڵی گەورەیان بۆ شکاندنی بەرد هەڵکەندووە، لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی ئاگاداکردنەوەکە بۆ ئەوەی خاوەن کانەکان پابەند بکرێن بە داخستن و پڕکردنەوەی ئەو چاڵە گەورانەی بۆ شکاندنی بەرد دروستیان کردووە.
بەگوێرەی بڕیارەکە ئەگەر کانەکان پابەند نەبن بە ڕاگرتنی کارکردن و پڕکردنەوەی چاڵەکان؛ ئەوا جگە لە داخستن، سزای دارایش دەدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان. بوونی کانەکانی بەرد لە مەودایەکی زۆر کەم لە بەنداوەکە، مەترسیی جددی بۆ سەر جەستەی بەنداوەکە دروست کردبوو، هاوکات سیمای سرووشتیی ناوچەکەی بەهۆی دروستکردنی چاڵی قووڵەوە شێواندە؛ ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەو پڕۆژە نیشتمانییەیە لە هەر هەرەسێکی پێشبینیکراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






