لە سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیێنرا

ئاڤا نیوز

بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو سەلامەتیی گشتیدا، پارێزگای سلێمانی دوو ڕۆژ پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگەیێنێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای وت، لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، لە هەموو قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی سنووری پارێزگای سلێمانی، دەوام ڕادەگیرێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لەو سنوورە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان.

زانیاریی زیاتر: پارێزگای سلێمانی ئەو بڕیارەی پاڵپشت بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركردووە كە پێشبینی كەشوهەوای هەرێمی كوردستانی تێدا ڕوونكراوەتەوە و دەردەكەوێت، پلەكانی گەرمان بە شێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە، هاوكات ڕاوێژ بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكان كراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان دا، لەكاتی ناسەقامگیری كەشوهەوا و بەپێی پێویست و بەلەبەرچاوگرتنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی، پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن ڕابگەیێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ