لە هەڵەبجە و ڕاپەڕین پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە هەڵەبجە و ڕاپەڕین پشوو ڕاگەیێنرا

دیمەنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی پێشبینیی ئەو شەپۆڵەی بەفر و بارانبارینەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەی هەڵەبجە و ڕاپەڕین کرایە پشوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاندبوو؛ لە شەوی 19ـی مانگ تاوەکو 22ـی ئەم مانگە شەپۆڵێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین دێتەوە هەرێمی کوردستان، بە ئەگەری زۆرەوە لەناو سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، دەوروبەری شاری کەرکووک و سەنتەری شارۆچکەکان بەفر دەبارێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە؛ دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەكانی گەرما و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان؛ بڕیار درا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حكومی و ناحكومی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 20 و 21-1-2026.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوا، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هەردوو پەروەردەی ڕانیە و پشدەرمان ئاگادارکردەوە کە سبەی سێشەممە 20-1-2026 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فەرمی دەبێت، سەبارەت بە ڕۆژی چوارشەممە، دوای هەڵسەنگاندنی ڕەوشی کەشوهەوا، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە بڕیاری تازە ئاگادار دەکەینەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ