بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی پشوو زانکۆکان سەرپشک دەکات

شەیری بکە لە:
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی پشوو زانکۆکان سەرپشک دەکات

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز

شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفر دادەبەزن، لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان، وەزارەتی خوێندنی باڵا زانکۆکان لەبارەی بڕیاردان لە پشوو سەرپشک دەکات.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، دەسەڵات بە سەرۆکی زانکۆکان دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی کەشوهەوا، لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، بریاری پێویست وەربگرن.

لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، هاوکات پێشبیکردن بۆ بەفربارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردە، پشووی خوێندنیان لە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ