
دیمەنی یەکێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کورستان باس لەوە دەکات داهاتی ئاو لە هەندێک شوێن 200٪ زیادی کردووە و ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژبوون.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای وت: بەنداوەکانی سنووری گەرمیان، سلێمانی، کۆیە و بەنداوی خەنس لە دهۆک سەرڕێژ بوون.
بەڕێوەبەری بەنداوەکان ئەمانەشی وتشی: "دوای ڕووخانی ڕژێم و سەرەتای حکومەتی نوێی عێراق دوو بەنداو لەسەر خەرجی حکومەتی عێراق دروست کران، بەڵام سەرجەم بەنداوەکانی دیکە لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان دروست کراون."
٠ بۆ چوار بەنداوی ستراتیژیی لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و هەنگاوی باشمان ناوە.
٠ ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی بارانبارین زۆر بووە، داهاتی ئاو لە هەندێک شوێن 100٪ و لە هەندێک شوێنی دیکە 200٪ زیادی کردووە.
کاریگەرییەکان: بە گوتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بەنداوەکان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ڕەحمان خانی دەڵێت: "لە دەشتی کۆیە بەنداوێکمان هەیە کە توانای گلدانەوەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەهۆی گرفتی وەزارەتی کارەبا و شارەوانی ناتوانین ئاو کۆبکەینەوە، تەنیا یەک ملیار دینارمان پێویستە و پارەمان بۆ خەرج ناکرێت."
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان 22 بەنداوی بچووک و سێ بەنداوی گەورە هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






