
ئەو کانییەی بە خوڕ بەناو تونێلی دەربەندیخاندا دێتە خوارەوە.
ئاڤا نیوز
دوای یەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ، کانیاوێک لەنێو تونێلی دەربەندیخان بوژاوەتەوە و لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەبارەی ئینجێک ئاو دەڕژێتە نێو تونێلەکە و گرفتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و مەترسی لەسەر خراپ بوونی زیاتری تونێلەکە دروستکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەی کانیاوەکە لە قوڵایی شاخی بەراناندایە کە تونێلی دەربەندیخانی پێدا تێپەڕیوە، ئەو ساڵانەی کە باران زۆر ببارێت کانیاوێک زیاتر لە تەنیشتی تونێلەکە دەبوژێتەوە و ئاوەکەی دەڕژێتە خوارەوە و ڕێگاکە و ئەو ئۆتۆمبیلانەدا تەڕ دەکات کە بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان تێدەپەڕن.
ڕێکارەکان: ماوەی دوو ڕۆژە کارمەندانی شارەوانی دەربەندیخان لە دەرەوەی تونێلەکە سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو ڕێڕەوەن کە بە قەراغی شەقامەکەدا دەڕوات، بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی لە تونێلەکەوە دێتە دەرەوە لەسەر شەقامەکە دووری بخەنەوە و ئەو قوڕ و لیتەیەی بە تایەی ئۆتۆمبیلەکاندا لە تونێلەکەوە دێتە دەرەوە پاکی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: زریان سابیر، سەرۆکی شارەوانی قەزای دەربەندیخان، بە هونەر فارس پەیامنێری ئاڤای وتوە، ئێمە توانای چارەسەریی ڕیشەیی ئەو کانیاوەی نێو تونێلەکەمان نییە، بەڵام ئەگەر بەو بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ڕێگە چارەیەک دەدۆزینەوە بۆ ڕاکێشانی ئاوی کانیاوەکە و حەوزێک دروستدەکەین بۆ ئاودانی سەوازیی و بلواری نێو شەقامەکان.
پەیامنێری ئاڤا دەڵێت، جگە لە بوژانەوەی کانیاوەکە بەهۆی باران بارینەوە، بەردێکی گەورە لە شاخی بەرانانەوە بەربوتەوە بۆ دەروازەی تونێلەکە و ترسی ئەوە هەیە لەگەڵ بارینی باراندا بخزێتە سەر شەقامەکە، ئەوە چەند مانگێکە نەتواندراوە لەلایەن ئیدارەی شارەکەوە ئەو بەردە لاببرێت.
باکگراوند: تونێلی دەربەندیخان، لە سەرەتای ساڵانی 1950 دروست کراوە، واتە زیاتر لە 70 ساڵ، چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری فشاری هاتووچۆ و تەنگەبەریی ناو تونێلەکە و کۆنی پێکهاتەی، پێویستی زۆری بە چاکسازیی و ئاوەدانکردنەوە هەیە، ئەو کانیاوەش کە لەناو تونێلەکەدا بەدی دەکرێت، دەیان ساڵە لەو جێگەیەدا هەیە و چارەسەر نەکراوە، بەتایبەتی لەو ساڵانەدا ئاوەکەی زیاد دەکات کە باران و بەفری زۆر لە چیای بەرانان دەبارێت، ئەوەش گرفت لەو ڕێگە تەنگەبەرەدا دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





