گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە
- عێراق
- 2024-04-15

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراقی - AFP
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی عێراق هەرچەندە بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە، بەڵام ترسیان هەیە بارەگا و بەرپرسەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە عێراق بەشدارییان لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەکردووە، لە عێراقیشەوە هیچ بۆردوومانێک نەکراوە، بەڵکو تەنیا بە ئاسمانی وڵاتەکەدا درۆن و مووشەکەکان تێپەڕیون.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: گرووپە چەکدارەکان ترسیان هەیە بارەگا و بەرپرسەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج، لەگەڵ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زۆرینەی بارەگا سەرەکییەکانیان چۆڵکرد تەنیا چەند پاسەوانێکی کەم ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆبوونەوەی فەرماندە و بەرپرسی گرووپە چەکدارەکانیش ڕاگیران، ئەم ڕێوشوێنانەش بەردەوام دەبن تاوەکو مەترسییەکانیان دەڕەوێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکان نیازیشیان نییە هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان ڕابگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
34 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش





