ڕێگاوبانی هەولێر: ئەگەر زۆر پێویست نەبێت ڕێگە دەرەکییەکان بەکار مەهێنن
- ژینگە
- 20 کانوونی دووەم

دیمەنی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن؛ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات، ڕێگە دەرەکییەکان بەکار مەهێنن.
وێنە گەورەکە: ماوەی 2 ڕۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە؛ بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا ڕێژەیەکی زۆر بەفر باریوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە، هەروەها لە سەنتەری شارەکانیشدا ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: عیماد محەممەدئەمین، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "تیمەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگە سەرەکی و دەرەکییەکانن بۆ ئەوەی ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست نەبێت؛ لە ڕێگە دەرەکییەکانی وەک شەقڵاوە، گۆمەسپان و سماقوڵیدا، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ڕێگاکان بوونەتە شەختە؛ داوا لە شۆفێران دەکەین ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، ئەو ڕێگەیانە بەکار مەهێنن."
گوتیشی، لە ئەگەری بەکارهێنانی ئەو ڕێگەیانەدا، زنجیری تایبەت بە شەختە لە تایەکان ببەستن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ دۆخێکی نەخوازراو نەبن.
لە لایەکی دیکەوە: هاتوچۆی سلێمانی بۆ سەلامەتیی گیانی شۆفێران، هەر یەک لە ڕێگەکانی سەرشاخی گۆیژە، ئەزمەڕ و دۆڵەمیرانی بەربەست کرد؛ داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن تا ئەو کاتەی هاتوچۆ تێیاندا ئاسایی دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشدا ڕێگەکان بوونەتە بەستەڵەک؛ هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات لە ڕێگەکانی (سۆران - سیدەکان، خەلیفان - سپیلک و سۆران - ڕواندز)دا، کە بە هۆی بەفر و بەستەڵەکەوە ئاستەنگییان تێدا دروست بووە، تا ئاساییبوونەوەی دۆخەکە هاتوچۆ نەکەن؛ ئەمەش بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






