پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت

دیمەنی بەرفربارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە نزمبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک دەدات، بەتایبەتی لەو ناوچانەی بەفریان تێدا باریوە.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بارستە هەوایەکی سارد ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنراوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو دوو ڕۆژی داهاتوو بەرفربارین و سەرما و سۆڵە بەردەوام بێت. 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسیی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکەی تاوەکو ڕۆژی هەینی 23-1-2026 بەردەوام دەبێت".

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ سێشەممە 20-1-2026، ئاسمان لە ناوەڕاست و باکووری هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات هەوری تەواوە و بەفر و بارانی پچڕپچڕ تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

٠ پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزیی دیکە دادەبەزێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ دروستبوونی شەختە و بەستەڵەکی بەهێز لەو شوێنانەی بەفریان لێ باریوە. خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ 8 تاوەکو 10 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

ئەمەش بزانە: بۆ سبەی چوارشەممە 21-1-2026، پێشبینیی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بێت، هەرچەندە نزمترین پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام هێشتا مەترسیی بەستن و شەختە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پێدەشتەکان بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ