
دوو دیمەنی لافاوەکەی فڕۆکەخانەی دوبەی
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو لە دوبەی، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی شارەکە تاوەکو 18ـی نیسان ڕاگیران.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ سێشەممە لە ماوەی تەنیا 12 کاتژمێردا نزیکەی 100 ملیمەتر باران لە دوبەی باریوە، کە ئەم ڕێژەیە نزیکە لەوەی لە ساڵێکدا تۆمار کراوە؛ بەمەش لافاو کووچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەی گرتەوە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی لافاوەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی گەشتەکانی وەستاند، چونکە ئاو ڕێگەی لە فڕینی فڕۆکەکان گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی دوبەی ڕایگەیاند: "بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوای نێو شار، داوا لە گەشتیاران دەکەین نەیەنە فڕۆکەخانە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی دوبەی دووپاتی کردەوە، دواکەوتن لە خشتەی گەشتەکان و لایەنگری لە ڕێڕەوی ژمارەیەک گەشتی دیکەدا بە شێوەیەکی بەردەوام هەیە، کاریش بۆ چارەسەرکردنیان دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا هێڵی سوور بۆ چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات






