بەرپرسێکی ئێرانی: هیچ پلانێک نییە بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-19

پارچەی مووشەكێكی ئێرانی كە ئاڕاستەی ئیسرائیلی كردبوو- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، تاران هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستبەجێ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە: ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئەسفەهان بیستراون و بەرپرسانی ئێرانیش ڕایانگەیاند هیچ زیانێک نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی گوتووە: ئێمە سەرچاوەی دەرەکی بەرپرسی ڕووداوەکەمان پشتڕاست نەکردوووتەوە، تووشی هیچ هێرشێکی دەرەکی نەبووین و باسەکە زیاتر مەیلی دزەکردنە نەک هێرش.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئیسرائیل له هێرشێکی ئاسمانیدا بە درۆن له ناو خاکی ئێرانەوە، وهڵامی هێرشه مووشهکیی و درۆنييهکانی ڕۆژی 14ی ئەم مانگەی ئێرانی دایەوە.
لە لایەکی دیکەوە: کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: "بەرگری لە خۆمان دەکەین، وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر وڵاتەکەمان، هێزەکانمان لە ئاسمان، زەوی و دەریا ئامادەن".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم





