
وێنەی یەكێک لەو ماڵانەی دەستەواژەی "خوێن قەرزاری" لەسەر نووسراوە- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەکەرکووک هەڕەشەی کوشتن لە چالاکوانێک دەکرێت و لەسەر دیواری ماڵەکەی نووسراوە "مطلوب دم"، ئەم دەستەواژەیە لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا زۆر باوە و بە مانای "خوێن قەرزاری" یان "خوێنی لەسەرە" دێت.
وێنە گەورەكە: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، دەستەواژەی "خوێن قەرزارە" بەتایبەت لە دوای ساڵی 2003 ەوە سەریهەڵداوە، گرووپە جیاوازەكان و بەشێك لە كەسانی دوژمندار بۆ هەڕەشە و ترساندن بەكاریدەهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: عومەر ئەحمەد، مامۆستا و چالاکوانێکی سڤیلی خەڵکی کەرکووکە و لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی: ڕووداوێک بۆ یەکەمجار لە پارێزگای کەرکووک ڕووبدات، "گرووپێکی دەرەوەی یاسا هەستاون بە نووسینی دەستەواژەی "مطلوب دم" لەسەر دیوارەکانی ماڵەکەم".
زانیاریی زیاتر: لەسەر دیوارەکان و دەرگای ماڵەکەی ئەو دەستەواژەیە نووسراوە و ئەو چالاکوانە داوای کردووە، هێزە ئەمنییەکانی شارەکە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەواژەی "مطلوب دم" ناوبانگێکی زۆری لە عێراقدا هەیە کە بەزۆری لەسەر دەرگای ماڵ و خانوو دوای هەر ڕووداوێکی کوشتنی بە ئەنقەست یان بێ مەبەست دەنووسرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە شوباتی 2018 وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەوەی هەرکەسێک ئەو دەستەواژەیە لەسەر دیوارەکان بنووسێت، ئەوا کارەکە بە جۆرێک لە تیرۆر پۆلێن دەکرێت و مامەڵە لەگەڵ تاوانبارەکەدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





