یەكەم لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەكەی ئەسفەهان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-19

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەروەوەی ئێران- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت " هێرشەکەی سەر ئەسفەهان کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕوویدا هیچ زیانێکی نەبووە" و دان بەوەشدا دەنێت کە ئیسرائیل هێرشەکەی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەروەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەکەی ئەسفەهان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک بوون و هیچ زیانێکی ماددی و مرۆییان لێنەکەوتووتەوە وەک ئەوەی میدیای ئیسرائیل باسی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی شاری تاران و ئەسفەهان بیستران، دواتر حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، بە سێ درۆنی بچووک لە لایەن گرووپێک لەناوخۆ هێرشیانکردووە و تێکشکێنراون.
وێنە گەورەکە: لە هەشتی نیسانی ئەمساڵ، ئیسرائیل هێرشیکردەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماسی ئێران کوژران، پاش چەند ڕۆژێک لەو هێرشە ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشیکردەسەر ئیسرائیل بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دوای سێ مانگ بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بیردەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم




