
دیمەنێكی شەڕ لە ئۆكراینا- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە چەند دامەزراوەیەکی میدیایی کردوویانە، ئاماری قوربانیانی سوپای ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا لە ساڵی دووەمی شەڕدا بە ڕێژەی 25٪ زیادی کردووە و ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەو وڵاتە 50 هەزاری تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا سیاسەتێکی بە ناوی "مەکینەی قیمە" گرتووەتە بەر و بە هۆیەوە هەوڵ دەدات لە ناو زیندانییەکان و کەسانی سڤیلدا سەرباز بگرێت و ڕەوانەی بەرەکانی شەڕیان بکات. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ڕێژەی کوژران لە ناو بەکرێگیراو، زیندانی و سڤیلەکاندا کە دەبرێنە ناو ڕیزەکانی سوپا لە سەربازانی ئاسایی ناو سوپا زیاترە. بە جۆرێک لانیکەم 40٪ی کوژراوەکان ئەوانەن کە پێشتر هیچ پەیوەندییەکان بە کاروباری سەربازییەوە نەبووە.
باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان؛ هیچ یەک لەم دوو وڵاتە ئاماری قوربانیانیان بە دیاریکراویی بڵاو ناکەنەوە.
تەنیا لە ساڵی دووەمی شەڕدا 27 هەزار و 300 سەربازی ڕووسی کوژراون
ڕاپۆرتەکە پشتی بە ژماردنی کوژرانی سەربازەکان و لێکۆڵینەوە لە گۆڕە نوێیەکانی ڕووسیا کردووە و لەو ڕێگەیانەوە داتاکانی کۆ کردووەتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە تەنیا لە ساڵی دووەمی شەڕدا 27 هەزار و 300 سەربازی ڕووسی کوژراون.
ئەو زیندانییانەی کە لەلایەن گرووپی ڤاگنەرەوە بۆ سەربازیی بەکار بران، بە شێوەیەکی تێکڕا دوای سێ مانگ دەکوژران؛ ئەوانەشی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لە ناو زیندانەکانەوە بە سەرباز گیراون بە تێکڕا دوای دوو مانگ دەکوژرێن. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەوانە شارەزاییان نییە، چەکی پێویستیان پێ نییە و ڕاستەوخۆ بۆ بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەنێردرێن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی ناو ڕیزەکانی سوپای ئۆکراینا 31 هەزار کەسە؛ بەڵام بە گوێرەی مەزەندەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ژمارەی قوربانیانی سوپای ئۆکراینا لەم ژمارەیە زیاترە.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن بی بی سی، دامەزراوەی سەربەخۆی میدیایی میدیازۆنا و ژمارەیەک خۆبەخشەوە ئامادەکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات





