
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران- وێنە: میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ناوەندەکانیان لە ئەسفەهان بە یاریی منداڵان دەچووێنێت، ئاماژە بەوەش دەدات ئێران پلانی وەڵامدانەوەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی هەینی 19-4-2024، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە ئەسفەهان بیسترا، دوای ئەویش میدیا ئەمریکییەکان باسیان لەوە کرد، بەرپرسانی ئێران و ئیسرائیل ئاگادار کراونەتەوە کە ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند بنکە و ناوەندێکی ئاسمانیی نزیک ئەسفەهانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: "ئەوەی ڕوویدا گورزێک نەبوو، بەڵکو زیاتر لەو یارییانە دەچوو کە منداڵەکانمان یاری پێدەکەن نەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان". حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی NBC نیوز ئەمەی گوت.
زانیاریی زیاتر: عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران پلانی وەڵامدانەوەی نییە تا ئیسرائیل هێرشێکی گەورە ئەنجام نەدات".
ئەمەش بزانە: ئەسفەهان دوو ناوەندی گرنگ و سەرەکیی ئەتۆمیی ئێرانی لێیە، کە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز و ناوەندی تەکنەلۆژیای یۆرانیۆمی ئەسفەهان (UCF)ـن، بوونی ئەم دوو ناوەندە ئەتۆمییە گرنگییەکی گەورەیان بۆ بنکەی هەشتەمی ئێران هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 37 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- ڤیتی
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






