
بایدن و سوودانی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا کرد. لە سەردانەکەیدا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی گرنگی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکان ئەو پرسانە بوون کە بە لای عێراق و هەرێمی کوردستانەوە جیگەی بایەخ بوون. بە گشتی بابەتەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگ لە گفتوگۆکانی بە خۆیەوە تەرخان کرد.
زانیاریی زیاتر: بایدن دەستخۆشی لە هەوڵەکانی بەغدا و هەولێر کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، لە ناویشیاندا کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. هەروەها پشتیوانیی ئەمریکای بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد، دادپەروەر و شەفاف لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سپیکردنەوەی پارە یەکێک بوو لە تەوەرەکان
بایدن و سوودانی گفتوگۆیان لە سەر چاکسازی کەرتی دارایی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە. ئەوان هەروەها لە جەختیان لە سەر بەردەوامیی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازییە باڵاکانی نێوانیان کردەوە. بەیاننامەی هاوبەشی ئاوستین و سوودانیش جەختی لە سەر بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراقییەکان، لە ناویشیاندا هێزەکانی پێشمەرگە، کردووەتەوە.
گرنگی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە تەوەرەکان
بایدن بەڵێنی دا پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی ئابووری و دیموکراسیی عێراق بەردەوام بێت، لەگەڵ سوودانیش گرنگیی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانیان لە بوژانەوە و سەقامگیریی عێراق تاوتوێ کرد، هەردووکیشیان جەختیان لە سەر گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەم پرسانە پێویستیان بە یەکلاکردنەوە هەیە
لەگەڵ هەموو ئەمەدا، شارەزایان دەپرسن کە ئایا سوودانی لەو پێگەیەدایە کە بتوانێت بڕیار لە سەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات؟ چونکە ئەمە بابەتێکی فرە ڕەهەندە و پەیوەندیی بە ڕەهەندی دارایی، تەکنیکی، یاسایی، سیاسی و جیۆپۆلیتیکییەوە هەیە. بەرلەوەی هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە، هەر یەک لەم پرسانە پێویستییان بە یەکلاکردنەوە و بڕیارلەسەردان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەفغانستان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 76 کەس گیانلەدەست دەدەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی لە پاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شەهیدان: بۆ هێنانی کارتی نیشتمانی دوایین مۆڵەت دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب