
تێچووی هەر نەشتەرگەرییەکی چاندنی مۆخی ئێسک لە دەرەوەی وڵات 50 هەزار دۆلارە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان یەکەم سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک لە شاری هەولێر دروست دەکات و بێبەرامبەر چارەسەر پێشکەش دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاندنی مۆخی ئێسک یەکێکە لەو ڕێگەیانەی کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی خوێن بەکاردەهێنرێت، ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستان تەنیا لە پارێزگای سلێمانی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی پلانی بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی مۆدێرن و پێشکەوتووی چاندنی مۆخی ئێسک لە شاری هەولێر هەیە، سەنتەرەکە بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی نەخۆش دەکات.
بۆچی گرنگە: بە کردنەوەی سەنتەرەکە لە شاری هەولێر، فشار لەسەر سەنتەری چاندنی مۆخی سلێمانی نامێنێت، هەروەها پێویست ناکات خەڵک بۆ ئەم چارەسەرە سەردانی دەرەوەی وڵات بکات، کە تێچووی هەر نەشتەرگەرییەکی چاندنی مۆخی ئێسک لە دەرەوەی وڵات 50 هەزار دۆلارە، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە پێشکەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





