
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە بە قۆناغ کار لەسەر کردنەوەی پەیمانگە پیشەییەکان دەکات و تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە هیچ ئامادەییەکی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان نامێنێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی قوتابییان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ئامادەییە پیشەییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کار لەسەر کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی دەکات و سیستمی خوێندنیان بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سمایل، بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەیی و پیشەییەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوت، "ساڵی یەکەمی پەیمانگەکان وانەی ئینگلیزی دەخوێنرێت، ئەو پەیمانگە پیشەییانەی لە هەولێر هەن، بەشەکانی گەشتوگوزار، ڕێستۆرانت و میوانخانەکان، دیزاینی کۆمپیوتەر و سیانەکردن لەخۆ دەگرێت، پلان هەیە بۆ ساڵی داهاتوو لە سلێمانی و گەرمیانیش بکرێنەوە."
زانیاریی تایبەت: لە ساڵی نوێی خوێندن، کاتی دەوامی سەرجەم پەیمانگەکان ڕێکدەخرێت و سیستمی پەنجەمۆر بۆ قوتابییان دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: 46 ئامادەیی پیشەیی هەن کەمتر لە 10 هەزار قوتابییان هەیە، بەشەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل، کشتوکاڵ، کارەبا، بازرگانی و پەرستاری لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





