
کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکانی غەززە. وێنە" AFP
ئاڤا نیوز
دوای پاشەکەشەی سەربازانی ئیسرائیل لە خان یونسی غەززە، چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر دۆرزانەوە و تاوەکو ئێستا لانیکەم 283 تەرم لە گۆڕەکان دەرهێنراون.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە نێوان ڕۆژانی 15 تاوەکو 22ـی شوبات و جارێکی دیکەش لە نێوان ڕۆژانی 26ـی ئازار تاوەکو 7ـی نیسان لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئیسرائیلدا بووە.
چی ڕوویدا؟ کاتێک سوپای ئیسرائیل ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکات، بۆ گەڕان بە دوای تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان گۆڕەکانی ئەو ناوچەیە هەڵدەداتەوە. بەڵام دواتر تەرمی دیکەیان تێدا دەشارێتەوە و گۆڕەکان دادەپۆشێتەوە. ئیسرائیل دەڵێت تەرمی نوێی لە گۆڕەکاندا نەناشتووە و هەر ئەوانەی ناشتووەتەوە کە پێشتر فەلەستینییەکان خۆیان ناشتوویانن. بەڵام بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە بەشێک لە تەرمەکان نوێن.
هەڵوێستی ئیسرائیل
ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە لە هێرشی سەر غەززە و نەخۆشخانەکاندا تاوانی جەنگیی ئەنجام دابێت؛ ڕایگەیاندووە نزیکەی 200 چەکدار خۆیان لە نەخۆشخانەکە شاردبوویەوە و لەم هێرشەدا دەستگیر کراون.
بۆچوونی فەلەستینییەکان
دامەزراوەی بەرگریی ناسەربازیی فەلەستینی لە غەززە سوپای ئیسرائیل بە کوشتنی سەدان فەلەستینی لە ناوچەی خان یوونس و بردنی تەرمەکانیان بۆ نەخۆشخانەکە تۆمەتبار دەکەن. دامەزراوەکە هەروەها ئەوەشی گوتووە کە ئەو کاتەی ئیسرائیل چووەتە ناو نەخۆشخانەکە سەدان نەخۆش و تیمی پزیشکی لەوێ بوون.
بەڵگەکان
پێشتر چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە کە سەربازانی ئیسرائیلی ژمارەیەک فەلەستینییان بە دیل گرتبوون، جلوبەرگەکانیان لەبەرداکەندابوون و دەستیان لە پشتەوە بەستبوونەوە. جگە لەمەش ڤیدیۆیەکی سەربازانی ئیسرائیلی لە ناو نەخۆشخانە بڵاوبوویەوە کە نەخۆشەکانیان بە قەرەوێڵەکانیانەوە بەستبوویەوە و دەیانگواستنەوە.
تەرمەکان
بەشێک لەو تەرمانەی لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەرهێنراون سەریان پێوە نییە، دەست و پێیان بڕدراوەتەوە، پێستیان داماڵراوە و بەشێکیشیان ئەندامی جەستەیان نەماوە کە گومان دەکرێت ئەو ئەندامانەی جەستەیان دزرابێتن. ژمارەیەکیشیان ڕووت کراونەتەوە و دەستیان لە پشتەوە بەستراوە. لە ناویاندا کەسانێک هەن جلوبەرگی تیمی پزیشکییان لەبەرە و بەشێکی زۆریشیان ناناسرێنەوە.
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە وێرانکردنی نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا لە غەززە و دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ، تووشی شۆکی کردوون و داوایان کردووە لەو بارەوە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجام بدرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە ڕاپۆرتەکان جێگەی ئەوپەڕی نیگەرانین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





