
كەشتییەكی بارهەڵگر لە دەریای سوور- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
حووسییەکان، لە بەندەری مۆخا لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، دووجار هێرش دەکەنە سەر کەشتییەک.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند: سەرەتا تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکە ڕوویداوە و دواتریش دوو مووشەک بەر کەشتییەکە کەوتوون و زیانیان بە کەشتییەکە گەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە حوسییەکان بە سێ مووشەکی دژە کەشتیی بالیستی هێرشەکەیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حوسییەکان هێرشەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە و بەرپرسیارێتییەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.
وێنە گەورەکە: هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان کاری کردووەتە سەر ڕێرەوی بازرگانی لە دەریای سوور، کۆمپانیاکان بەشێکیان ناچار بوون ڕێگەی دیکە بەکار بهێنن.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەستی پێ کردووە، حووسییەکان دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەب و عەدەن کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





