
گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لایەنە عێراقییەکان بە دیاریکراوی سوننە و شیعە چوونەتە ناو مشتومڕێکی گەرمەوە سەبارەت بە نیشتمانیکردنی جەژنی غەدیر، شیعەکان پێداگری لەوە دەکەن ئەو جەژنە بکرێتە پشوو، سوننەکانیش هۆشداری دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی گێڕانەوەی شیعە لە کاتی گەڕانەوەی پەیامهێنی خودا لە دوایین سەفەری حەج لە 18ـی زیلحیجەی ساڵی 10ـی کۆچی سروشی بۆ هاتووە. لەوکاتەدا پەیامهێن چووەتە سەر بەرزاییەک و ئیمامی عەلی وەک جێنشێنکی لێهاتوو بۆ ڕێبەرایەتی پاش خۆی ناساندووە و داوای لە ئامادەبووان کردووە ئەم پەیامە بەکەسانی دیکەش ڕابگەیێنن.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژی 19-04-2024، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری داوای لە پەرلەمان کرد یاسایەک دەربکات کە تێیدا دەوامی فەرمی لە جەژنی غەدیردا بکرێتە پشوو. نوێنەرانی شیعەش بەدەم بانگەوازەکەی سەدر چوون بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسای پشووە فەرمییەکانی وڵات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاساکە کرا، بەڵام بەهۆی مشتومڕی نێوان نوێنەرانی شیعە و سوننە خوێندنەوەکە پەکخرا.
لێدوانی فەرمی: مشعان جبووری، سیاسەتمەداری سوننە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی“X” نووسیویەتی، گۆڕینی جەژنی غەدیر بۆ جەژنی نیشتمانی "دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری کە گەلی عێراق پێویستی پێی نییە".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پارتی "موتەحدوون" بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، ڕایگەیاند: جەژنی غەدیر یان جەژنی ویلایەتدان بە ئیمام عەلی بەپێی ئەو گێڕانەوە فیقهیەی شیعە باوەڕیان پێی هەیە، ئەوانە بە كافر دادەنێت كە باوەڕیان پێی نییە، ئەمەش مانای سەپاندنی دەقێكە كە نیوەی گەلی عێراق بە كافر دەزانێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە بەرامبەردا نوێنەرانی هێزە سوننەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بکێشنەوە، هاوکات لەناو پەرلەمان دەنگی شیعەش هەیە کە ناڕازین لە بەرامبەر دەرکردنی یاسایەکی جیا بۆ جەژنی غەدیر، لەکاتێکدا پێشتر پەرلەمان یاسای "پشووە فەرمی و جەژنەکانی" لە حکومەتی عێراق وەرگرتوو، هیچ پاساوێکیش بۆ جیاکردنەوەی جەژنی"غەدیر" نییە.
لەلایەکی دیکەوە: پارتی سیادە لە ڕاگەیێنراوێکدا، ئەو هەوڵانە ڕەتدەکاتەوە کە بۆ پەسندکردنی "جەژنی غەدیر" وەک پشووی فەرمی دەدرێن و پێیوایە، ئەو هەوڵانە وڵات بەرەو " تیۆکراسی ئایینی" دەبات و دەڵێت: "ئێمە لە پارتی سیادە ڕێز لە سەرجەم قوتابخانە ئایینی و مەزهەبییەکان دەگرین، بەڵام ڕەتی دەکەینەوە ئەو یاسایە بەسەر تەواوی کۆمەڵگەی عێراقی وەک یاسایەکی پابەندکەر بسەپێنرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی ئەمریکا سێ ملیۆن دۆسیەی نوێی جێفری ئێپستاین بڵاو دەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه






