
ئاڵای یەكێتی ئەوروپا و ئێران
ئاڤا نیوز
نزیکترین ئامانجی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا، سەپاندنی گەمارۆکانە بەسەر تەواوی سوپای پاسدارانی ئێران لەژێر سەردێڕی بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەپاندنی سزا بەسەر خامنەیی و ڕەئیسیدا بە شێوەیەکی کەسی لە ژێر سەردێڕی یاساکانی مافی مرۆڤ بەشێکی دیکەی ئامانجەکەیانە.
وێنە گەورەکە: دیپلۆماسی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران یان کۆنتڕۆڵکردنی ئێران چووەتە قۆناغێکی نوێی کارکردنەوە، هێرشەکەی مانگی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەرگایەکی فراوان بوو بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان بەرەو کارکردن لەگەڵ ئەوروپییەکان و گرووپی وڵاتە پیشەسازییەکان هەنگاو بنێن.
لێدوانی فەرمی: بێهنام بن تاڵب، پسپۆڕی دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا نزیکن لە ئامانجەکانیان بۆ سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر تەواوی سوپای پاسدارانی ئێران لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
درێژەی راپۆرتەکە..
مەترسییەکان زیاتر دەبن
ئەمریکییەکان بە تواناکانی ئیرانییەکان دەزانن، بە بەردەوامی چاودێری گەشەسەندنەکانی ئێران لە بواری وزەی ئەتۆمی و مووشەک دەکەن، وەک هەنگاوی یەکەم ئەمریکییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەوروپا و ڕووسیا و چین کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران ، ئەوان لە بواری وزەی ئەتۆمدا سەرکەوتووبوون. بەڵام ئەمریکا لە ڕازیکردنی وڵاتانی دەوروبەر بۆ گوشارخستنە سەر ئێران شکستی هێنا.
ئەوروپا ڕەزامەندە بە هاوبەشیکردنی ئەمریکا؟
ئەمریکا نەیتوانی هاوکاری نێودەوڵەتی ڕێکبخات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی مووشەکی ئێران، یان وا لە ئەوروپییەکان بکات پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و سوپای پاسداران و میلیشیاکانی لایەنگری ئێران قبوڵ بکەن کە لە عێراقەوە بۆ سووریا لە یەمەن تا لوبنان بڵاوبوونەتەوە .
G7 بۆ ئەمە چی دەڵێت؟
دەقی ڕاگەیێنراوی وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشەسازی دوو هەفتە لەمەوبەر، داوا لە ئێران دەکات هاوکارییەکانی بۆ بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵا و ڕێکخراوەکانی دیکە و ناردنی چەک بۆ حووسییەکان ڕابگرێت.لە بەرامبەردا، گرووپی حەوت هەڕەشەی سەپاندنی سزا و گرتنەبەری هەنگاوی دیکە لە دژی ئێران دەکات.
شکستی پەیوەندییەکان
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئەمریکا لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە قسەی لەگەڵ ئێران کرد، داوای لە تاران کرد کاری میلیشیاکانی کۆنترۆڵ بکات، جا چ حیزبوڵا لە لوبنان بێت، یان میلیشیاکانی سووریا و عێراق کە هێرش دەکەنە سەر سەربازانی ئەمریکی، داوای لە تاران کردووە بە حووسییەکانی یەمەن بڵێن، نابێت هێرش بکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان یان هێزە سەربازییەکان کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەڕۆن. بەڵام، ئێران گوێ بۆ ئەم داواکارییانەی ئەمریکا ناگرێت و بەردەوامە لە هێرشەکانی، ئێستا ئیدارەی بایدن نایەوێت دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوە زیاتر بشڵەقێت.
سوپای پاسداران
بێهنام بن تاڵیب، شارەزای دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی داوا دەکات ئەوروپا لەگەڵ واشنتن کاربکات و ئەو بۆشاییە کەمبکاتەوە، لەهەمان کاتدا “سزا بەسەر هەموو بەرهەمهێنەران و کڕیارانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بسەپێنێت. جگە لەوەش دەبێت سزا بەسەر هەر دامەزراوەیەک یان لقێکی دامەزراوە یان دامەزراوەیەکی سێبەر بسەپێنن کە هاوکاری ئێران بکات لە پڕۆژە مووشەکییەکەیدا".
سەختییەکانی ئەوروپا
بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم ڕاپۆرتە، لۆرد دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێش دانیشتنی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە بەریتانیا سزای بەسەر سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاندووە. بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە ناویان ئاشکرانەکراوە، لە نێو ئەوروپییەکان مەیلێک هەیە بۆ فراوانکردنی بازنەی سزاکان بەسەر ئێران.
چین بەشە سەختەکەی کارەکەیە
وڵاتی چین بەشە گەورەکەی سەختیی کارەکەیە، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هاوکاری ئێرانی کردووە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا، پێناچێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ چین سەرکەوتوو بووبێت لە ڕازیکردنی پەکین بۆ گووشارخستنە سەر تاران، بە پێچەوانەوە زیاتر هەوڵ بۆ زیادنەکردنی هاوردەکردن نەوتی ئێران دەدات. کە زۆرتر بەرژەوەندی چینی تێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






