گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەموو شتێک لە غەززە وێران بووە، هیچ باڵەخانەیەک نییە بۆنی ژیانی لێبێت، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوو سوێندی خواردووە و ئەگەر بیانشکێنێت، کۆتایی پێدێت و حەماس بەبراوە لە قەڵەم دەدرێت.
وێنە گەورەکە: کاتێک حەماس هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل و هەزار و 700 کەسی کوشت و 300 کەسیشی ڕفاند، بنیامین نەتانیاهۆ، لەوپەڕی تووڕەییدا سوێندی خوارد تا حەماس کۆتایی پێنەهێنێت واز ناهێنێت و بەپەلە هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کەرتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەس لە کەرتەکە کوژراون، زۆربەیان ژن و منداڵن، ملیۆن و نیوێک هاووڵاتی ئاوارەبوون هەزاران باڵەخانە ڕووخاون و کەرتەکە وەک وێرانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانی لێهاتووە.
درێژەی ڕاپۆرتەکە….
ئەگەر شەڕ کۆتایی بێت و دەستبکرێت بە ئاوەدانکردنەوە و نوێکردنەوەی کەرتی غەززە، دەبێت 14 ساڵ جیهانی سەرقاڵی پاککردنەوەی بێت، پاشانیش دوو هێندەی زیانەکانی جەنگی جیهانی دووەم هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و ملیاران دۆلار هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی نوێ دەکات
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەگەر بمانەوێت غەززە ئاوەدان بکەینەوە، دەبێت هەوڵەکان دوو هێندەی ئەو هەوڵانە بن کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا دران بۆ ئاوەدانکردنەوەی جیهان و پێویستمان بە ملیاران دۆلار هەیە.
تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە مەزەندەی نەتەوەیەکگرتووەکان 40 ملیار دۆلارە
عەبدوڵڵا ئەلدەرداری، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆنگرەیەکی کورتدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن گوتی: لە %72 ی سەرجەم بینا نیشتەجێبوونەکان بە تەواوی یان بەشێکیان وێران بوون.
بەردەوام دەنگی تەقینەوە دێت
دەزگاى بەرگریی شارستانی غەززە دەڵێت، هەفتانە زیاتر لە 10 تەقینەوە لە غەززە ڕوودەدەن بەهۆی ئەو هەموو چەک و تەقەمەنیانەی لەوێ ماون.
چی ڕوودەدات؟
هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن 40 ڕۆژ ئاگربەست بکرێت، بۆ ئەوەی هەزاران دیل لە نێوان هەردوولادا بگۆڕدرێنەوە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە دەسەڵاتی ئەوەی نییە بە ئاشکرا قسە بکات گوتی: ئیسرائیل هێشتا چاوەڕێی وەڵامی فەرمی حەماس دەکات بۆ دوایین پێشنیاز.
بەرپرسانی حەماس بە گشتی پێشوازییەکی نەرێنییان لێکردووە
ئوسامە حەمدان، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند:هەڵوێستی بزووتنەوەکە سەبارەت بەو پێشنیازە بۆ ئێستا "نەرێنی" بووە.
زیادبوونی ڕەخنەکان
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە دوایین گەشتی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیسرائیل گوتی: حەماس پێویستی بە بەڵێ هەیە و پێویستە ئەم کارە بکات، یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ هیچ بیانوویەکی سیاسی نییە بۆ ئەوەی نەچێتە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
نەتانیاهۆ سوێندی خواردووە هێزی زەمینی ئیسرائیل بنێرێتە ناو ڕەفەح، سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک کە نەتوانێت پارێزگاری بۆ ئەو یەک ملیۆن و 500 هەزار مەدەنییە دابین بکات.
خۆپیشاندان هەیە
لە تێلئەڤیڤ خۆپیشاندەران وێنەی ژنە بارمتکراوەکانیان لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهۆ لە قودس داناوە، هەروەها ڕەخنەکان لە ئەمریکا کە دابینکەری سەرەکی سەربازی ئیسرائیلە، تووندتر بووە.
خۆپیشاندانەکان لانیکەم 30 زانکۆی ئەمەریکا بڵاوبوونەتەوە و بەشێک لە خۆپیشاندەران کەمپیان بۆ دژایەتیکردنی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە غەززە داناوە.
سەرۆکی ئیسرائیل قسەی هەیە
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕەخنەی تووندی لە خۆپیشاندانەکان گرت و تۆمەتباری کرد کە زانکۆکانی ئەمریکا "بە ڕق و کینە و دژە جووگەرایی پیس بوون".
جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا "گەلێکی پاوانخواز نییە کە خەڵک بێدەنگ بکەین"، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، دژە جوولەکەگەرایی "هیچ شوێنێکی" لە کەمپەکانی ئەمریکادا نییە.
فرمێسکی دایکێک
لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکادا، ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگەی بە زیادکردنی گەیاندنی هاوکاری بۆ ناو غەززە داوە.
گرووپە داکۆکیکارەکانی فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند: دکتۆر عەدنان ئەحمەد عەتیە ئەلبەرش، بەرپرسی پزیشکی ئێسک و پروسک لە نەخۆشخانەی شیفا کە گەورەترین نەخۆشخانەی غەززەیە، مانگی ڕابردوو لە ژێر دەستی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستداوە.
پووختەکەی
حەوت مانگە شەڕ بەردەوامە، نەتانیاهۆ نایەوێت سوێنەکەی بخات و بەردەوامە لە شەڕەکەی، دوو سوێندی بۆ ئەو بابەتە خواردووە سوێندێک بۆ کۆتایی هێنان بە حەماس، سوێندێک بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح، دیارە ئایندەی ملیۆنان کەس پەیوەستە بە سوێنەکەی بنیامین نەتانیاهۆوە کە ئایا بیبی واز دێنێت و سوێنەکەی دەخات، یان بە جیهان دەڵێت "نەوەکانی بەنی ئیسڕائیل یان سوێن ناخۆن یان ڕاستگۆن بۆ سوێندەکەیان".
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 36 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






