
خۆپێشاندانی بەشێک لە ئیسرائیلییەکان. وێنە؛ نیۆیۆرک تایمز
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی وەڵامی بزووتنەوەی حەماس، زریانێک گوشاری ناوخۆیی بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست ڕوو لە نەتانیاهۆ دەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ئەوەی حەماس ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەربڕی، خۆپێشاندەرانی ئیسرائیل و ئەندامانی بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای ڕێککەوتنی دەستبەجێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: دایکی یەکێک لە بارمتەکان لە کەناڵ 12 ئیسرائیل، بە بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێت: "ئەمە کاتی تۆیە، ئازابە، سەرکردە بە، دەبێت حکومەت و کابینەی جەنگ ئەو ڕێککەوتنە قبوڵ بکەن، هەموو بارمتەکانمان دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەوە".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: خەڵکی ئیسرائیل و بنەماڵەی بارمتەکان هەڕەشەی سووتاندنی شەقام و باڵەخانەکانی حکومەت دەکەن و دەڵێن: ڕێگە نادەین لەوە زیاتر یاری بە ژیانی خەڵک بکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا نەتانیاهۆ لە ژێر گووشاری تووندی ئەمریکا و خەڵکی ئیسرائیل دایە، بۆیە ئەمشەو نەتانیاهۆ وەڵامی پێشنیازەکانی ئاگربەست بداتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






