دەیان خێزانی ئاوارەی کەمپێکی سلێمانی دوای گەڕانەوەیان لە خێمەدا دەمێنەوە
- ڕاپۆرت
- 2024-05-08

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەیان خێزانی عێراقی کە لە کەمپێکی سنووری سلێمانیدا بوون، دوای گەڕاندنەوەیان بێ شوێن و ماڵ ماونەتەوە و لە خێمەدا دەمێننەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان دابخات و بەشێکی زۆریش لە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دژ بەو هەنگاوە وەستاونەتەوە و نایانەوێت بگەڕێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی عێراقی بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی جەنگ دەڵێت، بەشێک لەو خێزانانەی کە لەسەر بڕیاری حکومەتی عێراق لە "کەمپی ئاشتیی سلێمانی" گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین، میلیشیاکان لە ناوچەی عەجێلیە ڕێگرییان لێکردوون و ڕێگە نادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی نەبوونی ماڵ و ڕێگرییەکەوە خێزانەکان خێمەیان هەڵداوە، لەوەشدا هێزێکی سوپا ڕێگری لێکردوون، بە پاساوی ئەوەی بەبێ مۆڵەت ناتوانن کەمپی مانەوە دروست بکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاوارەکان خەڵکی یەسریب و دوجەیلن، بە نزیکەی 120 خێزان مەزەندە دەکرێن و ئێستا لەسەر ڕێگەی نێوان شەهابی و عجێلیە بڵاوبوونەتەوە و پێویستیان بە خۆراک و پێداویستییە مرۆییەکان هەیە بەتایبەتی ئافرەتان و منداڵان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژنامەی ئەلعەرەبییە جەدید باسی لەوە کردووە: ئەو 120 خێزانانە نەیانتوانی بگەنە ناوچەکانیان، چونکە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانە، لە دۆخێکی خراپ و بێ هیچ پشتگیرییەکدا.
ئەمەش بزانە: لەبارەی پرسەی گەڕاندنەوەش ئاوارەیەک بە ڕۆژنامەکەی گوتووە: چووڵکردنی کەمپەکان ئارەزوومەندانە نەبووە و حکومەتی عێراق بە هەڕەشە و فێڵکردن ناچاری کردوون بەبێ هەماهەنگی بگەڕێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئێمە پابەندین بە پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانەی گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ ناوچەکانیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داخستنی زۆرەملێی هیچ کەمپێکدا نییە و پێویستە عێراقیش پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 36 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






