بەڕێوەبەری TBI بۆ ئاڤا نیوز: هەژماری من بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە
- کوردستان
- 2024-05-08

لۆگۆی TBI و پارە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی بازرگانیی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، کێشەیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من نییە، لەگەڵ تەوتین هەمان ناوەڕۆکیان هەیە و تەنیا لە ڕووی ناوەوە جیاوازن.
لێدوانی فەرمی: بیلال حەمدانی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) ڕایگەیاند: شاندی ئێمە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی باشمان لەبارەی تەوتینەوە هەیە، بەو مانایەی کە تۆ هەژمارێکی بانکیت هەبێت پەیوەست بێت بە توانای بانکییەوە.
بابەتی ستراتیژی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەر فەرمانبەرێک بیەوێت هەژمار لە TBI بکاتەوە لەڕێگەی فۆرمی هەژماری منەوە دەتوانێت ئەو بانکە هەڵبژێرێت.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: بانکی (TBI) چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت، ئەوکات هەژماری منیان بۆ دەکرێتەوە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: هەرێمی کوردستان و بانکی (TBI) لەسەر ڕێکارێک ڕێککەوتوون کە سیستمی ڕاکێشانی پارە لە تەوتین و هەژماری من جیاوازی نابێت، تەوتین و هەژماری من تەنیا بەناو جیاوازن، هەمان پرۆسە و ڕێکارن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراق جەختی کردەوە کە لەسەر هەموو بابەتە تەکنیکییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون و دەڵێت: " ڕێککەوتنێکی باشـمان هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: کازم نامیق، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی عێراقی لقی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە ڕەزامەندیمان لەسەر 43 بانک بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەی هەژماری من داوە، بانکەکانیش لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆژەکە سەرپشک کراون.
شێوازی جێبەجێکردنی: مامەڵەکردنی پرۆسەی تەوتین و هەژماری من لەسەر کارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بانکەکان دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




