حووسییەکان: هەر کەشتییەک کاڵا بۆ ئیسرائیل بگوازێتەوە هێرشی دەکەینە سەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-09

عەبدولمەلیک حووسی، ڕێبەری حوسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
حووسییەکان قۆناغی چوارەمی تۆڵەکردنەوەیان لە ئیسرائیل ڕادەگەیاندووە و هەڕەشەی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دیکەش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولمەلیک حووسی، ڕێبەری حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هەر کەشتییەک خاوەنەکەی هەر کۆمپانیایەک بێت ئەگەر کاڵا بۆ ئیسرائیل بگوازێتەوە هێرشی دەکەینە سەر.
زانیاریی زیاتر: "ئەمە قۆناغی چوارەمی هەڵکشانی گرژییەکانە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح. لە ئێستاشەوە بیر لە قۆناغی پێنجەم و شەشەم دەکەینەوە." عەبدولمەلیک حووسی وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح ئامادە دەکات.
وێنە گەورەکە: حووسییەکان بە پاساوی پشتیوانیکردن لە فەڵەستین لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





