
دیمەنی كەوتنە خوارەوەی مووشەكێك لە ئیسرائیل- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی درۆن و هێرشی مووشەکی، دوو شوێنیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، دەشڵێن "بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی دوژمن".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2024 موجاهیدییەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بنکەی نەڤاتیمی زایۆنیستیان لە ناوچەی بئر سەبع و لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کردووەتە ئامانج".
لە لایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند "لە ڕێگەی مووشەکێکی کرووزەوە، بۆردوومانی بەندەری نەوتی ئەسقەلانیان لە خاکی فەڵەستینی داگیرکراو" کردووە.
زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکەی عێراق ئاماژە بەوە دەدات "ئەو هێرشانەیان بۆ سەر بنکەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و پشتیوانییە لە گەلەکەمان لە غەززە".
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، چەندین گرووپی نزیک لە ئێران دەستیان بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائلیل و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کەنداوی عەرەب و دەریای سوور کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





