
وێنە: شەتەر ستۆک
ئاڤا نيوز
دەوڵەمەندەکانی جیهان پارەکانیان بەشێوەیەکی کارا بەکاردەهێنن و لەڕووی بیرکردنەوەوە جیاوازن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە پێی داتاکانی کۆمپانیای Wrise Wealth Management 28 هەزار و 420 ملیۆنیر لە جیهاندا هەن.
لێدوانی فەرمی: جۆ یاراک، سەرۆکی بەشی بازاڕە جیهانییەکان لە کۆمپانیای "سیدرا مارکێتس بە " سکای نیوزی عەرەبی"ی گوتووە: ملیۆنێرەکان هەمیشە پێیان باشە پارەکانیان ئاراستەی وەبەرهێنانی تاڕادەیەک کلاسیکی بکەن، بۆیە ئەوان سەروەت و سامانی خانووبەرە و پشک و قەرزی تایبەت تێکەڵ دەکەن، جگە لەوەی ڕەنگە هەندێک وەبەرهێنانی سەیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جۆ یاراک ملیۆنیرەکان لەم بوارانەی خوارەوە وەبەرهێنان دەکەن:
کەرتی نیشتەجێبوون
ملیۆنێرەکانی جیهان بەشێکی بەرچاوی پارەکانیان لە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون وەکو؛ ڤێلا،خانووبەرە و هۆتێلە گرانبەهاکان تەرخان دەکەن، هەروەها گرنگی بە کڕینی کۆشکە مێژووییەکان دەدەن.
نووسینگەکانی خێزان وەک ئامرازی وەبەرهێنان
ئەو کەسانەی کە سامانێکی زۆریان هەیە، بە گشتی پارەکانیان لە ڕێگەی فەرمانگە خێزانییەکانەوە بەڕێوەدەبەن، کە مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێکدا دەکەن، لەوانەش بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی خێزان، تەنانەت دابەشکردنی میراتیش، ژمارەی فەرمانگە خێزانییەکان لە جیهاندا لە ساڵی 2019ەوە سێ هێندە زیادی کردووە، لە ساڵی 2023دا چوار هەزار و 500 ئۆفیسی تێپەڕاندووە.
وەبەرهێنانی جێگرەوە
بەشێکی زۆر لە ملیۆنێرەکان پارەکانیان لە ڕێی کڕینی هەندێک تابلۆی گرانبەها دەخەنە وەبەرهێنانەوە، چونکە بەهاکانیان بەرزە، جگە لەوەی لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی تایبەتی خۆیان کاری خێرخوازی ئەنجامدەدەن و ڕێکخراوی خێرخوازیی درووست دەکەن کە یارمەتییان دەدات لە لێخۆشبوونی باج.
وەبەرهێنان لە یانە وەرزشییەکان
لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەرمایەدارانی جیهان بەلای وەبەرهێنان لە یانە وەرزشییەکان چوون، پارەکانی خۆیان لە کڕینی یانە وەرزشییەکان خەرجدەکەن. لەڕووی ماددییەوە قازانجێکی زۆری هەیە.
لە ڕابردوودا یانەی وەرزشی بەهاکەی 200-300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، ئێستا بەهاکەی چوار ملیار دۆلاری ئەمریکیی تێپەڕاندووە.
کەسایەتییە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان:
برنارد ئاڕنۆڵد: 233 ملیار دۆلار
ئیلۆن مەسک: 195 ملیار دۆلار
جێف بیزۆس: 194 ملیار دۆلار
مارک زوکەربێگ: 177 ملیار دۆلار
لاری ئیلیسۆن: 141 ملیار دۆلار
واڕن بافێت: 133 ملیار دۆلار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانیی عێراق
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
بە بەشداری دەیان هەزار کەس فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان