
ژمارەیەک تانکی ئیسرائیل لە ڕەفەح. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
حەوت مانگە ئیسرائیل هێرشی سەر غەززەی دەست پێ کردووە و ڕۆژانە ئەو کەرتە بۆردوومان دەکات. ئەمە وا دەکات پێویستیی بە چەک زیاتر بێت. بۆیە سەرنجەکان لە سەر دابینکەرانی چەکی ئیسرائیلن.
وێنە گەورەکە: بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کوژرانی دەیان هەزار کەسی سڤیل، زۆر لە وڵاتانی دابینکەری چەکی ئیسرائیل هەناردەی چەکیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە. لە نوێترین نموونەشدا، ئەمریکا هەناردەی کاروانێک چەکی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت، چونکە دژی هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر ڕەفەح و نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل چەکەکانی ئەمریکا لە کوشتنی کەسانی سڤیلدا بەکار بردووە.
زانیاریی زیاتر: بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاردانەوەیدا بەرامبەر بە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات بەتەنیا دەوەستن و درێژە بە شەڕەکەیان دەدەن، ئەگەر بە نینۆکیش بێت شەڕ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابینکەرانی سەرەکیی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئیسرائیل بریتین لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئیتالیا. هاوکات هەریەکە لە کەنەدا و هۆڵەندا لەبەر نیگەرانییان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە بەکاربردنی چەکەکانیان لە غەززە، هەناردەی چەکیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە.
ئەمریکا
گەورەترین دابینکەری چەکە بۆ ئیسرائیل. لە 2019 تاوەکو 2023 ئیسرائیل 69٪ـی کۆی یارمەتییە سەربازییەکانی لە ئەمریکا وەرگرتووە.
ساڵی 2016، یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە 2018 تاوەکو 2028 واژۆ کرا کە 38 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی، 33 ملیار دۆلار تێچووی کڕینی کەرەستەی سەربازی و 5 ملیار دۆلار بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی، لەخۆ دەگرێت؛ ئێستا ئەمریکا هەناردەکردنی کاروانێک گوللەتۆپی ڕاگرتووە و پێداچوونەوە بە ناردنی کاروانەکانی دیکەدا دەکات.
ئەڵمانیا
وەک گەرنتیکاری دووبارەنەبوونەوەی هۆڵۆکۆست، ڕۆڵ دەگێڕێت. مۆڵەتدان بە هەناردەی چەک لە ساڵی 2023 لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسرائیل دە هێندە زیادی کردووە و بەهاکەی گەیشتووەتە 351 ملیۆن دۆلار.
ئیتالیا
سێیەم گەورەترین دابینکەری چەکی ئیسرائیلە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەیاند دوایەمین کاروانی چەک ڕادەستی ئیسرائیل کراوە و هەموو هەناردەیەک ڕاگیراوە. چونکە بە گوێرەی یاساکانی ئیتالیا هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە شەڕدان و پێدەچێت مافەکانی مرۆڤ پێشێل بکەن، قەدەغەیە.
بەریتانیا
دابینکەری ڕاستەوخۆی چەک بۆ ئیسرائیل نییە. بەڵکو لە ڕێگەی مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکان ڕێگە بە گەیاندنی چەک بە ئیسرائیل دەدات. ساڵی ڕابردوو بەریتانیا مۆڵەتی پێدانی کەرەستەی سەربازیی بە بەهای 52 ملیۆن دۆلار بۆ ئیسرائیل دەرکردووە.
کەنەدا
لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە کەنەدا مۆڵەتی هەناردەی چەکی بە بەهای 21 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئیسرائیل دەرکردبوو. ڕۆژی 20ـی ئادار ڕایگەیاند پێدانی مۆڵەتەکەی لە 8ـی کانوونی دووەمەوە ڕاگرتووە و ئەم ڕاگرتنە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دڵنیا ببێتەوە لەوەی کە چەکەکان بە گوێرەی یاسا مرۆییەکان بەکار دەبرێن.
هۆڵەندا
لە مانگی شوباتەوە هەناردەکردنی پارچەی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف35ـی بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە. ئەمەش لە دوای بڕیاری دادگا سەبارەت بەوەی کە دەشێت ئەم کەرەستانە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا بەکار ببرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند





