
ئاڵای فەڵەستین و یەكێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی ئەندامیەتی هەمیشەیی فەڵەستیین كۆ دەبێتەوە، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپاش دەیانەوێت ددان بەدەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.
وێنە گەورەكە: فەڵەستین پێشنیازێكی پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە كە ببێتە ئەندامی هەمیشەیی، ئیسرائیل نیگەرانە و تەواوی لۆبیی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی نەكرێت، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپاش دەڵێن، "ددان بەدەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێن" ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەمە “خەڵاتە بۆ تیرۆریزم”.
لێدوانی فەرمی: جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا ددان بەسەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێن و دوو دەوڵەت بە چارەسەر دەزانین.
درێژەی ڕاپۆرتەكە….
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، نهێنییەكان سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ئەگەر ئیسرائیل هێندە هاووڵاتی نەكوشتایە، لەو باوەڕەدانەبووین ئەوروپا بیویستایە ددان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا بنێت، هەروەها گوتی:” ئیسپانیا و ئێرلەندا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا پلانیان هەیە لە 21ی ئەم مانگەدا ددان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێن.
ئیسپانیا پێشەنگە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت، ئیسپانیا و ئێرلەندا لەگەڵ سلۆڤینیا و ماڵتا بەتەواوەتی ڕێككەوتوون وەك هەنگاوی یەكەم ددان دەنێن بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
بۆرێڵ نیگەرانە لە ئیسرائیل
جۆزێڤ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت "ئەمە كارێكی سروشتییە كە ئەوروپییەكان حەز دەكەن ددان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا بنێن و ئیسڕائیلیش زیانێكی گەورەی بە هاووڵاتییان گەیاندوە لە غەززە". ئێستا بەلجیكا و سلۆڤیانیا و چەندین وڵاتی دیكەش لەسەر ئەو باوەڕەن دەنگدان بە دەوڵەتی فەڵەستین گرنگە.
ئیسرائیل نیگەرانە
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە "پلانی ددانپێدانانی فەڵەستین وەك ئەوە وایە كە خەڵات بۆ تیرۆریزم ئامادە بكرێت و لە ڕێوڕەسمێكدا ئەو خەڵاتە وەربگرن. ئەوەی ئەوروپا دەیكات ئەگەرەكانی چارەسەری كێشەی غەززە كەم دەكەنەوە".
نەتەوەیەكگرتووەكان پەرۆشە بۆ غەززە
لە نەتەوە یەكگرتووەكان پڕۆژەیەك هەیە بۆ ئەوەی فەڵەستین ببێتە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئیسرائیل نیگەرانە و نیەتێكی جددیش هەیە بۆ ئەوەی داواكارییەكە جێبەجێ بكرێت.
ئێرلەندا پەیامی هەیە
ئێرلەندا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لەگەڵ "ئیسپانیا، سلۆڤینیا و ماڵتا چاوەڕێی دەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون و كار لەسەر دانپێدانانی هاوبەش دەكەن".
سلۆڤینیا قسەی هەیە
سەرۆکوەزیرانی سلۆڤینیا سەرەتای ئەم هەفتەیە گوتی: "وڵاتەکەم تا ناوەڕاستی مانگی شەش ددان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستیندا دەنێت".
پوختە
لە ساڵی 1988ەوە تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، 139 وڵات ددانیان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستیندا ناوە، پێدەچێت 50 دەوڵەتی دیكەش ددان بەسەربەخۆیی فەڵەستیندا بنێن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






