
نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، پێویستە دەنگی زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانتاران بەدەست بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار بەڕێوە چوو و هیچکام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی عێراق ڕێگە دەدات چەند گەڕێکی دیکە بەڕێوە بچێت، تاوەکو کەسێک 165 دەنگ لە کۆی 329 دەنگ بەدەست دەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: لە بڕگەی سێیەمی ماددەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی سەرۆکی پەرلەمان پێویستە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی پەڕلەمان بەدەست بهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گەڕی دووەمدا، سێ بەربژێر کێبڕکێییان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرد کە بریتیبوون لە سالم عیساوی، 158 دەنگی بەدەست هێنا، مەحموود مەشهەدانی، 137 دەنگی مسۆگەر کرد و عامر عەبدولجەبار سێ دەنگی بردەوە و 13 دەنگی پووچەڵ کران.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






