هاوپەیمانیی عەزم: دوو ڕۆژی دیکە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێت
- عێراق
- 2024-05-19

چەند پەرلەمانتارێک لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی پێشوو
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکایەتیی دەکات، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان دەکات تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاندووە، "ئەو گرژییەی دوێنێ ئەندامانی تەقەدووم کردیان زیادەڕۆیی بووە و ناوبانگی پەرلەمان و دەوڵەتی شێواند؛ داوا لە دادگەی فیدراڵی دەکەین ئەم سووکایەتییانە ڕابگرێت".
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە بەربژێران دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا، هەڵبژاردن چووە گەڕێکی نوێی دەنگدان، بەڵام بەهۆی گرژییەوە دانیشتنەکە هەڵگیرا.
ئەوەش بزانە: شەڕ و گرژییەکەی دوێنێ لە نێوان هەیبەت حەلبووسی، ئەندامی هاوپەیمانیی تەقەدووم و موسەننا سامەڕایی و ئەحمەد جبووری ڕوویدا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






