ئێران لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک دەکۆڵێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-20

گەڕان بەدوای هەلیكۆپتەری سەرۆككۆمار- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئێران لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار دەکۆڵێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی باڵای پێکهێناوە و دەستیان بەکار کردووە.
بۆچی گرنگە: ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران کاردانەوەو گومانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بۆ گەیشتن بە ڕاستی ڕووداوەکە و دەرخستنی ڕاستییەکان، حکومەتی ئێران دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" تێکشکاو بەهۆیەوە سەرۆککۆمار و هەشت لە یاوەرەکانی گیانیان لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی ڕۆژنامەوانی: بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لیوا باقری، سەرۆکی دەستەی گشتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تیمێکی باڵای ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لە هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار بکۆڵنەوە".
زانیاریی زیاتر: تیمەکە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی دەستبەکاربن، هاوکات تا ئێستا حکومەتی تاران هیچ شتێکی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەگوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






