مەحموود مەشهەدانی داوای لێکۆڵینەوە لەسەر دانیشتنی پێشووی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکات
- عێراق
- 2024-05-28

ساتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، "دەنگی پووچەڵ لە بەرژەوەندیی ڕکابەرەکەی هەژمار کراوە" و دەبێت لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات، لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی دەنگدانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: مەحموود مەشهەدانی دەڵێت: "هەندێک دەنگی پووچەڵ لە بەرژەوەندیی سالم عیساوی هەژمار کراوە و ئەو دەنگانەی سالم عیساوی ڕاستەقینە نەبوون".
باکگراوند: لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی کۆبووەوە و سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەبار سێ دەنگ و 13 دەنگیش پووچەڵ بوون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






