
پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نزیکەی دوو هەفتەی ماوە وەرزەی یاسادانان کۆتایی بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و بەشێک لە پەرلەمانتاران دەڵێن، پرسەکە بۆ وەرزێکی دیکەی یاسادانان دوادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرەڕای بوونی گفتوگۆکان، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان سوننەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەکراوە و ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بێت، یەکلاکردنەوەی پرسەکە دوادەکەوێت بۆ وەرزی نوێی یاسادانان".
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد زیادی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، "دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بۆ دوای جەژنی قوربان دوادەخرێت بەهۆی ئەوەی نزیکەی 80 پەرلەمانتار گەشتی حەجیان کردووە و لەبەرامبەردا 45 پەرلەمانتاری پارتی تەقەدووم بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگە تەمەنی یاسایی خۆی بۆ مانگێک درێژ کردەوە و دواتر کۆبووەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سوننەکان ئەو پرسە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و لە نۆی مانگی داهاتووەوە، پشووی پەرلەمان دەست پێ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






