
دەستبەسەرداگرتنی بڕێک لە مادەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
لە شاری مووسڵ بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بەسەر 90 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت و دوو تۆمەتباریشی دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و دوای دەستخستنی زانیاریی ورد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای نەینەوا دەستی گرت بەسەر 90 کیلۆ لە مادەی هۆشبەر و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران".
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ سێشەممە، لە پارێزگاکانی نەجەف و ئەنبار توانرا دەستبەسەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆندا بگیرێت.
ئەمەش بزانە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە شەش هەزار تۆمەتبار بەهۆی تێوەگلان بە مادەی هۆشبەر، دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 10 تۆن لەو مادانەدا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






